وەزارەتی دەرەوە: سکاڵایەکی پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش کرد بۆ دانیشتنێکی بەپەلە لە سەر هێرشەکەی تورکیا بۆ پارێزگای دهوک

سیاسی
  • 23-07-2022, 14:16
  • +A -A

     بەغداد INA 

    وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ شەممە سکاڵایەکی پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش کرد بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی بەپەلە لەسەر هێرشی تورکیا.
    ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بەئاژانسی هەواڵی عێراق ڕاگەیاند" وەزارەتی دەرەوە نامەیەکی سکاڵا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ناردووە و داوای لێکردووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی بەپەلە بۆ تاوتوێکردنی هێرشی تورکیا".
    ڕۆژی هەینی ئەنتۆنیۆ گۆترێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلەی کرد لە بۆردومانی تۆپبارەنەکانی تورکیا بۆ سەر پارێزگای دهۆك .
    لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرحان حەقی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە: "سکرتێری گشتی ئیدانەی ئەو تۆپبارەنە  خوێناوییە دەکات کە لە ناوچەی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕوویدا کە بەپێی ڕاپۆرتەکان هەشت هاوڵاتی کوژران و 23ی دیکەش برینداربوون.
    سکرتێری گشتی داوایکرد کە لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلەو ورد لەڕووداوەکە بکرێت بۆ دیاریکردنی بارودۆخی دەوروبەری هێرشەکە و دڵنیابوون لەپرسیارێتی، "قوڵترین سەرەخۆشی لەکەسوکاری قوربانیان کردو هیوای چاکبوونەوەیەکی خێرای بۆ بریندارەکان خواست .