کشتوکاڵ دوو چین بەرپرسیار دەكات لە بەرزکردنەوەی نرخی دانەوێڵە و جوتیارنیش بێبەری دەكات

ناوخۆ
  • 22-07-2022, 22:10
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    وەزارەتی کشتوکاڵ ڕۆژی هەینی، دوو چین بەرپرسیارکرد لە بەرزکردنەوەی نرخی دانەوێڵە لە بازاڕەکاندا، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: جوتیاران هیچ تاوانێکیان لەو کارەدا نییە، و داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەكان کرد کە تاوانباران دیاری بکەن.
    مەهدی جبوری بریکاری کارگێری وەزارەتی کشتوکاڵ لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیە نیوز كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی چاودێریكردوە، رایگەیاند: لە ئەنجامی بەردەوامی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا و بەرزبوونەوەی قەیرانی خۆراک لە جیهان و بەرزبوونەوەی نرخ، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمار 72ی ساڵی 2022 مۆڵەتی هاوردەکردنی کەلوپەلی خۆراک و کشتوکاڵی و سفرکردنی ئەرکی گومرگی و بڕیاری ژمارە 80 و 109 و 193ی بۆ دووبارە ناساندنەوەی ساڵنامەی کشتوکاڵی بەدوادا هات کە دواتر دەسەڵاتی دا بە وەزیری کشتوکاڵ بۆ کردنەوەی یان ڕێگریکردن لە هاوردەکردن بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ.
    رونیشیكردەوە: بەم دواییانە بەرهەمی تەماتە و پەتاتە و خەیار و باینجان و شوتی زۆر بووە، کە داوای بڕیاری ڕاگرتنی هاوردەکردنیان لە پشتیوانی بەرهەمی ناوخۆ کردووە، وتیشی: یاسای پشتگیری فریاگوزاری دەرماڵەی بۆ کڕینی پەین و دەرمان و ڤاکسین دابینکردووە و هەروەها بۆ کڕینی تەکنیکی مۆدێرنی ئاودێری کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تێچوونی بەرهەمهێنان چونکە کەمدەکرێتەوە و لەماوەی دوو مانگدا جوتیاران دەست بە كشتوكاڵ دەكەن.
    سەبارەت بە نرخە بەرزەکان جبوری جەختی لەوە کردەوە: كەجوتیاران بە نرخی هەرزان لە عەللاوی دانەوێڵە دابین دەکەن، بەڵام تاکفرۆشان و دوکاندارەکان نرخەکان بەرزدەکەنەوە و ئەمەش ئەو شتەیە کە تۆمارمان کردووە و پێویستیمان بە بەدواداچوون هەیە لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاسایش بۆ وەستاندنی ئەو دۆخەی کە کاریگەری لەسەر هاوڵاتیان هەیە.