بەغداد - INA
وەزارەتی كارەبا ئەمڕۆ هەینی، وردەكاری ڕێككەوتنە ستراتیژییەكەی نێوان عێراق و ئێران لەبواری وزەدا ڕونكردەوەو جەختیكردەوە كە دوو ئامانج بەدەست دەهێنێت: هاوردەكردنی كارەباو باشتركردنی ڤۆڵتیەكان.
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕێككەوتنێك لەگەڵ لایەنی ئێرانی واژۆكراوە بۆ دابینكردنی 400 میگاوات بۆ عێراق لە ڕێگەی هێڵی ئاسمانی ئێرانەوە.
وتیشی: واژۆكردنەكە دوای پێدانی پارەی غازی ئێران و بەپێی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران كراوە و ئامانجیش تەنها دابینكردنی 400 میگاوات نیە بۆ عێراق، بەڵكو بۆ باشتركردنی ڤۆڵتیەكان و خستنەڕووی كەمبوونەوەیان كە دەبێتە هۆی زیادكردنی كاتژمێرەكانی كارەبا.
موسا ئاشكراشیكرد: عێراق هێڵەكانی هەیە كە هاوكات لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا گرێدراون بۆ تەواوكردنی ڕێككەوتنەكە و بەرزترین ئاستی 1200 مێگاواتە.