بازرگانی بەغداد: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ توركیا 20 ملیار دۆلارەو بایكۆتكردنیشی پێویستیە

ناوخۆ
  • 22-07-2022, 20:30
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    ژووری بازرگانی بەغداد ئەمڕۆ هەینی داوای بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکی کرد لە دوای هێرشە دڕندانەكەی سەر شاری زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆك كە 9 شەهید و 23 برینداری لێکەوتەوە، و جەختیشیکردەوە کە قەبارەی ئاڵوگۆڕەکە 20 ملیار دۆلارە و بایکۆتكردنیشی پێویستییە.
    سەرۆکی ژووری بازرگانی بەغداد فیراس ئەلحەمدانی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ژووری بازرگانی داوا لە کەرتی تایبەتی عێراق دەکات کە لە ئەنجامی هێرشە زەقەکەی سەر هاوڵاتیان لە پارێزگای دهۆك، کار لەگەڵ هەموو کۆمپانیا تورکییەکان بوەستێنن.
    وتیشی: ژوورەكەیان داوا لە هەموو بازرگانانی ژێر چەتری دەستەی گشتی ژوورەکە دەکات کە بایکۆتی کەلوپەلی تورکی بکەن وەك ناردنی پەیامێکی توند بۆ حکومەتی تورکیا کە پەیوەندی ستراتیژی لەگەڵ هەندێک لە کۆمپانیاکانیدا هەیە.
    ئاشكراشیكرد: قەبارەی بازرگانی لەگەڵ تورکیا ساڵانە دەگاتە 20 ملیار دۆلار و بایکۆتكردنیشی زیان بە ئابووری تورکیا دەگەیەنێت و پەیامێکی بەهێز دەنێرێت کە عێراق توانای هەیە بۆ بایکۆتکردنی ئەو بەرهەمانە لە وەڵامی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی تورکیا.
    راشیگەیاند: ژووری بازرگانی بەغداد داوای لە سەرۆکی فیدراسیۆنی گشتی ژووری بازرگانی کرد کە ڕێنمایی دەربکات بۆ هەموو ژوورەکانی بازرگانی لە سەرانسەری پارێزگاکان بۆ بایکۆتکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ تورکیا.
    وەزارەتی دەرەوە ڕۆژی پێنجشەممە دووپاتیکردەوە کە حکومەت ڕەچاوی بژاردەی زیاتر دەکات لە وەڵامی هێرشی تورکیا و لە نێویشیاندا كەرتی ئابووری.