بەغداد - INA
دەوڵەتی ئیمارات ئەمڕۆ هەینی هێرشی توركیا بۆ سەر ناوچەیەكی گەشتیاری لە پارێزگای دهۆك لە باكوری عێراق بە توندی ئیدانە كرد و بە تاوان وەسفی كرد.
وەزارەتی دەرەوە و هەماهەنگی نێودەوڵەتی ئیمارات لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئیمارات بەتوندی ئیدانەی ئەو كارە تاوانكاریانە و ڕەتكردنەوەی بەردەوامی هەموو شێوازەكانی توندوتیژی دەكات كە ئامانج لێی ناسەقامگیركردنی ئاسایش و پێچەوانەی بنەماكانی مرۆڤایەتیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: وەزارەتی دەرەوە هاوخەمی ئیماراتی دەردەبڕیت لەگەڵ هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی عێراق برا بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی خۆی گرتویەتیەبەر و جەختیشی كردەوە لەسەر پەرۆشی ئیمارات بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق.
راشیگەیاند: وەزارەت سەرەخۆشی دڵسۆزانەی خۆی بۆ حكومەت و خەڵكی كۆماری عێراق و خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو تاوانە قێزەونە دەردەبڕێت و ئاواتەخوازە هەموو بریندارەكان بە زووی باش ببنەوە.