بەغداد - INA
ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی ئەمڕۆ هەینی ڕێژەی بەشداری ژنان لە بازاڕی كاری عێراقدا دیاری كرد، و ئامارەكەش بە مەترسیدار وەسیف كرد، هەروەك داوای كرد كە ئەو هۆكارانە دیاریبكرێن بۆچی ژنان ناڕازین لە چونە ناو ئەم بازاڕەوە.
نوێنەری ڕێكخراوەكە لەعێراق بە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: گرنگترین ڕاسپاردەكانی ئەو ڕێكخراوە، دوای ئەنجامەكانی ڕاپرسیی بازاڕی كار لە عێراق، ئەوەیە كە سیاسەتی كار دروست بكرێت بۆ هاندانی ژنان بۆ چوونە ناو بازاڕی كار لە عێراق.
وتیشی: 13 ملیۆن كرێكاری ئافرەتی بەتەمەن هەن كە تەنها 1 ملیۆنیان كاری خۆیان پركتیزە دەكەن و 70٪ لە كەرتی حكومەتدا كاردەكەن و تەنها 300 هەزار ژنن لە كەرتی تایبەتدا كار دەكەن، ئەمە نیشانەیەكی مەترسیدارە كە پێویستە هەمووان گرنگی پێبدەن و تێبگەن كە بۆچی ژنان ناڕازین لە چونە ناو بازاڕی كارەوە.