حكومەت هەنگاودەنێت بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی ئالیك و ڕەچاوكردنی بارودۆخی جوتیاران

ناوخۆ
  • 22-07-2022, 18:23
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمڕۆ هەینی، هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی ئالیك لەبازاڕەكانی ناوخۆ و دواكەوتنی هەناردەكردنیان بۆ دەرەوەی وڵات دیاریكرد،و هەروەك جەختی لەسەر هەنگاونان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی ئالیك و ڕەچاوكردنی بارودۆخی جوتیاران بەپێی ڕێنمایی و بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران كردەوە.
    بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ عەباس سالم لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند: كردنەوەی هەناردەی ئالیك لە ڕابردوودا بەهۆی مۆڵەتەكانی لە بازاڕەكاندا بووە و ئامانجیشی هاندانی خاوەن بازرگانییە بچوكەكان بووە، وتیشی: شەڕی روسیا و ئۆكرانیا كاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی ئالیك دروستكردووە، چونكە لە ئاستی جیهانیدا بەرز بوونەوە.
    رونیشیكردەوە: ئەم بەرزبونەوەیە كاریگەری خراپی لەسەر بەخێوكەرانی ئاژەڵ هەبووە و بەرزبوونەوەی نرخی ئالیك لە ڕێگەی لیژنەی چاودێری بازاڕەكانی وەزارەتی كشتوكاڵەوە چاودێری كراوە.
    ئاشكراشیكرد: وەزارەت ئەو چەند بڕەی كەمكردۆتەوە كە هەناردەكراوە بۆ 50٪ جگە لە وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بۆ چاوەڕوانی هەناردەكردن، وتیشی: ئەو دواخستنە لە بەرژەوەندی بەخێوكەرانی ئاژەڵ و كۆنترۆڵكردنی نرخی ئالیك و بەشێكە لە جووڵەی حكومەت بۆ گەیشتن بەم ئامانجە چونكە مانەوەی بەرزەكەی لەوانەیە ببێتە هۆی فرۆشتنی ئاژەڵ بۆ پێدانی ئەو قەرزانەی كە بەخێوكەران لە ئەنجامی كڕینی خۆراك.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: داخستن یان كردنەوەی هەناردەكردن ڕەچاوی بەرژەوەندی جوتیاران دەكات بەپێی داتاكانی ئێستا.