بەغداد - INA
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: حكومەتی شكست بە گەلەكەی ناهێنێت و لە وەڵامی هێرشەكانی دەوڵەتی توركی بۆ سەر زاخۆ مافی عێراقی لێدەستێنێت.
نوسینگەی راگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە كۆتایی چالاكیەكانی فێستیڤاڵی غەدیری نێودەوڵەتی بۆ راگەیاندن، كە لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە ژێر ناونیشانی (راگەیاندن لەنێوان پیشەیی و ئەخلاقیدا) و بە ئامادەبوونی چەندین كەسایەتی ڕەسمی و جەماوەری و هەروەها بەشداری كەسایەتییە عەرەبی و نێودەوڵەتیەكان بەڕێوەچوو، ئەعرەجی وتارێكی پێشكەش كرد و تیایدا جەختی كردەوە: كە ڕۆژی غەدیر پەیوەندی بە ئیمام عەلی (سەلامی خوای لەسەر بێت) هەیە و بەبێ ئەو نەدەبووە ڕۆژی غەدیر،و ئەوەی ئەمڕۆ پێویستمانە ژیاننامەی ئەو و نزیكبوونەوەیە لە بەڕێوبەرایەتی دەوڵەت.
سەبارەت بە رۆڵی میدیا ئەعرەجی رایگەیاند: میدیا ڕۆڵێكی گرنگ و بەرچاویان هەیە لەدروستكردنی دەوڵەت و دامودەزگاكان و دروستكردنی ڕای گشتی و ئاڕاستەكردنی كۆمەڵگا بەشێوەیەكی ڕێكوپێك، هەروەها باس لەوەش دەكەن كە هەندێك دەزگای ڕاگەیاندن ڕۆڵی تێكدەرانەیان بینیوە لەكۆمەڵگادا، و ڕونیكردەوە: كە ئێمە مامەڵە لەگەڵ ئەو میدیا ڕاستگۆیانە دەكەین كە سورن لەسەر وڵاتەكەیان و گەلەكەیان.
لەبارەی هێرشی توركیا لە زاخۆ، ئەعرەجی تەئكیدیكردەوە: هێزەكانی توركیا لە ناوچەیەكی گەشتیاریدا تاوانێكیان دژی هاوڵاتیانی عێراقی ئەنجامدا كە لە زۆرێك لە پارێزگاكانی عێراقەوە رۆیشتون و ئەو قوربانیانە بێتاوان و چەوساوەن، وتیشی: حكومەتی عێراق لەو بارەیەوە بڕیاری گرنگی داوە و سكاڵایەكی پێشكەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە و بەڕێوەبەری كاروباری عێراقی لە توركیا بۆ ڕاوێژكردن بانگهێشت كردووە، هەروەها باڵیۆزی توركیا لەبەغدادیش یاداشتێكی ناڕەزایی ڕادەستكرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هێزە نیشتمانییەكان لە نوسینگەی سەرۆك وەزیران كۆبونەوەیەكیان كردووە بۆ وەرگرتنی هەڵوێستی نیشتمانی یەكگرتوو لەو بارەیەوە، و رونیشیكردەوە: هاوهەڵوێستی هێز و لایەنە سیاسییەكان و كوتلەكان و گەلانی عێراق و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەگەڵ كەسوكاری قوربانیانی بۆردومانەكانی توركیا و داكۆكیكردن لە مافی خۆیان بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە.
هەروەك داوای لە خەڵك و گەنجان كرد كە هێمنی نیشان بدەن و لەلایەن هەندێكەوە بۆ تێكدانی پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتان لە پشتەوە نەكێشرێن، وتیشی: ئەم جۆرە كێشانە ڕوودەدەن و دەبێت بە ڕێگەی یاسایی و دیپلۆماسی چارەسەریان بكەین و ئاگاداری ماف و پاراستنی گەلەكەمان بین و حكومەتی شكست بە گەلەكەی ناهێنێت و مافی عێراقی لێدەستێنێت.