بەغداد - INA
پارێزگاری بانكی ناوەندی مستەفا غالب، رایگەیاند: كەرتی بانك لە ئاستی جیاجیادا بەرەو پێش دەچێت.
بانكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مستەفا غالب چاوی كەوت بە هاوتا فەرەنسیەكەی فرانسۆ فیلیروی دی گالو لە پاریس و گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە بانكییەكانی نێوان هەردوو وڵاتەوەكرد.
ئاشكراشیكرد: مستەفا غالب لەگەڵ دی گالۆ، پەرەسەندنە ئابوورییە جیهانییەكان تاوتوێكرد و جەختی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە بانكی و ئابوورییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە و فەرەنساش ببێتە خاڵی دەستپێك بۆ كەرتی بانكی عێراق بەرەو ئەوروپا.
رونیشیكردەوە: كە ئەم كەرتە لە ئاستی جۆراوجۆردا بەرەو پێش دەچێت، وەك بانكی و ئەو نیشاندەرانەی كە بەردەوام لە هەڵكشاندان.
هەروەك لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكرا: كە هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی دژایەتی سپیكردنەوەی پارەو دارایی تیرۆریستان و گەشەپێدانی سەرچاوە مرۆییەكان كە لە كەرتی بانكدا كار دەكەن لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەكاندا.
لەبەرامبەردا پارێزگاری بانكی ناوەندی فەرەنسا ستایشی هەوڵەكانی عێراقی كرد لەگەشەپێدانی شەڕی سپیكردنەوی پارە و دارایی تیرۆریستان و پەرەپێدانی پەیوەندییە بانكییەكانی نێوان هەردوو وڵات، و وتیشی: كەرتی بانكی فەرەنسی كراوەیە بۆ هاوتا عێراقیەكەی، بەتایبەتی سەبارەت بە ئاسانكاری بۆ هێنانەوە و پەیوەندییە بانكییەكان.
لەئێستادا پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق بەسەرۆكایەتی وەفدێكی گەورەی بانكی عێراق بە سەردانێك لە فەرەنسایە.