بەغداد - INA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمڕۆ هەینی، پێنج تیرۆریست دەستگیركرد و دەستی بەسەر سێ كۆگای چەك و تەقەمەنیدا گرت.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر، مەفرەزەكانی ئاسایشی نیشتمانی پێنج تیرۆریستیان دەستگیركرد كە سیانیان لە ناوچە جیاوازەكانی بەغدای پایتەخت و دوو تیرۆریستی دیكە یەكێكیان لەپارێزگای سەلاحەدین و ئەوی تریان لەپارێزگای كەركوك دەستگیركراون.
ئاشكراشیكرد: مەفرەزەكانی دەزگاكە لە پارێزگای ئەنبار توانیان دەست بەسەر سێ كۆگای چەك و تەقەمەنی بگرن كە بڕێكی زۆر چەكی جۆراوجۆریان تێدایە و نزیكەی (100) مووشەكی هەمەجۆریش بەنیازبوون هێزە ئەمنییەكانی پێ بكەنە ئامانج.
رونیشیكردەوە: بەهەوڵی ئەندازیاریی ئەو چەكانە چارەسەركراون و تۆمەتبارانیش دوای ئەوەی لێدوانیان بۆ لایەنە دادوەرییەكان نووسراون بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لەدژیان ڕادەستی لایەنی دادوەری كراون.