دەستەی كەشناسی: خۆڵبارین زیاد دەكات و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە

ناوخۆ
  • 22-07-2022, 15:56
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ هەینی، رەوشی كەش و هەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، و پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و دابەزینی پلەی گەرما دەكات.
    دەستەكە لەبەیاننامەیەكدا دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی شەممە لە سەرتاسەری وڵات تەندروست دەبێت و بای باكووری ڕۆژئاواش خێرایی مامناوەند (10-20 كم لە كاتژمێر) هەندێ جار بۆ زیاتر لە 30 كیلۆمەتر لە كاتژمێردا چالاك دەبێت، كە هۆكارە بۆ زۆربوونی خۆڵبارین لەناوچە ناوەڕاست و باشوور، پلەی گەرما بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لەناوچە ناوەڕاست و باشوور نزمدەبێتەوە، لەكاتێكدا نزیك دەبێتەوە لەڕۆژی ڕابردوو لەناوچەی باكوور.
    راشیگەیاند: كەش و هەوای رۆژی یەكشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور تەندروست دەبێت و بای باكووری ڕۆژئاواش خێرایی مامناوەند دەبێت (10-20 كم) /چالاكە بۆ (30-40) كم لە كاتژمێردا دەبێتە هۆی چڕبوونەوەی خۆڵ لە هەندێك شوێندا، لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناوچەی باشوور بە تۆزی سووك تەندروست دەبێت، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵات.
    ئاشكراشیكرد: كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە بە خۆڵبارینی سووك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور تەندروست دەبێت، هاوكات كەش و هەوای باكوریش تەندروست دەبێت و پلەی گەرمیش نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی ڕابردوو لە هەموو بەشەكانی وڵات.
    دەستەی كەشناسی رونیشیكردەوە: كە كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە سەرتاسەری وڵات تەندروست دەبێت و پلەی گەرمیش نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵات.