به‌غداـ INA نوور ئه‌لزه‌یدی
سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوی له‌په‌رله‌مانی عێراق سره‌وه عه‌بدولواحید ئه‌مڕۆ هه‌ینی راگه‌یاند كه په‌رله‌مان ناتوانێت ده‌ست به‌رێكاره‌كانی بودجه بكات و هۆكاره‌كانیشی ئاشكرای كرد.
سروه عه‌بدولواحید به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" ئۆپزسیۆن رۆڵێكی كاریگه‌ری له‌نێو په‌رله‌مان دا هه‌یه و هیوادارین چاودێریه‌كی رژد وباش له‌لایه‌ن ئۆپزسیۆنه‌وه هه‌بێت پێش پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت.
هه‌روه‌ها وتی" هه‌ندێ له‌هێزه‌كان كه‌یه‌كێك له‌وانه نه‌وه‌ی نوێ و بزاڤی ئیمتیداده هه‌ڵوێستی خۆیان راگه‌یاندووه كه ده‌بنه ئۆپزسیۆن له‌ناو په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌رله‌مان ناتوانێت ده‌ست به‌رێكاره‌كانی بودجه‌ی ئه‌م ساڵ بكات چونكه حكومه‌تی ئێستا حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ره وپێكهێنانی حكومه‌تی نوێش كاتێكی زۆری ده‌وێت.
ئه‌مه‌وه لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی له‌ماوه‌ی رابردوو سێ پێشنیار بۆ ناردنی بودجه‌ی ئیتیحادی بۆ ساڵی 2022 بۆ په‌رله‌مان د‌یاریكردبوو و جه‌ختیشی كرده‌وه كه یاسایی پشتگیری فریاكه‌وتن نابێته جێگره‌وه‌ی بودجه چونكه سنوورداره.
سره‌وه ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ره‌فتار له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ده‌كات به‌پێی ده‌ستوور و به‌پێی بڕیاری دادگای ئیتیحادی حكومه‌تی ئێستا ناتوانێت هیچ ره‌شنووسێكی بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات.
هه‌روه‌ها لیژنه‌ی دارایی ئه‌وه‌شی به‌دوور زانیوه كه په‌رله‌مان خوێندنه‌وه بۆ بودجه بكات تاحكومه‌تی نوێ پێكنه‌هێنرێت یان دادگای ئیتیحادی فه‌رمانێكی فریاكه‌وتن بدات یان حكومه‌تی ئێستا تانه‌یه‌ك له‌بریاری دادگای ئیتیحادی بدات به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فه‌رمانێكی جیا بۆ ناردنی بودجه.