بەغداد - INA
بەڕێوەبەری ناحیەی دەركار دلشیر عەبدولستار ئەمڕۆ هەینی دووپاتیكردەوە: كە هیچ تۆپبارنێكی دووەم لە هاوینەهەواری پەرەخ لە دهۆك رووینەداوە.
عەبدولستار بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ناوچەی گەشتیاری پەرەخ روبەڕوی هیچ حاڵەتێكی تۆپبارنی دووەم نەبوەتەوە،و وتیشی: دوو كاتژمێر پێش ئێستا لە چیاكانی دەوروبەری هاوینەهەوارەكە دەنگی تەقینەوەیەك بیستراوە.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە ئەنجامی تۆپبارانی هاوینەهەواری پەرەخ لە دهۆك نۆ كەس شەهید بوون و 23 كەسی تریش برینداربوون.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات