به‌غداـ INA
دوێنێ شه‌و له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی، هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی سیاسیه‌كان سازكردن به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی دوا پێشهاته‌كانی ره‌وشی ئه‌منی كه‌بۆردومانی توركیا له‌پارێزگای دهۆك هێنایه‌وه كایه‌وه.
به‌پێی راگه‌یندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌تووه" سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی هێزه سیاسی و پارت و فراكسیۆنه نیشتیمانیه عێراقییه‌كان و نوێنه‌رانیان دوێنێ شه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌كۆشكی حكومی له‌به‌غدا له‌سه‌ر داوای مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران سازكردووه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی دواپێشهاته ئه‌منییه‌كان كه‌هێرشه‌كانی توركیا له‌پارێزگای دهۆك له‌هه‌رێمی كوردستان به‌دوایی خۆیدا هێناوه وله‌ئه‌نجامیدا ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیانی عێراقی شه‌هید وبرینداربوون كه‌زۆربه‌یان ژن و منداڵبوون.
هه‌روه‌ها راگه‌یندراوه‌كه وتی" سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵوێستی سیاسی و مه‌یدانی و پێشهاته‌كان بۆ ئاماده‌بووانی شیكرده‌وه له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشی توركیا و به‌دواداچوونی حكومه‌ت بۆ ره‌وشی كه‌س وكاری شه‌هیدان و برینداره‌كان و ئه‌و رێكار و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ئه‌نجامدراون له‌سه‌ر چه‌ندین ئاست به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق جگه له‌و هه‌نگاوه ئه‌منی و سیاسی و دیبلۆماسیانه‌ی كه حكومه‌تی عێراق ناوه و پێش كێش كردنی سكاڵانامه بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌م هێرشه‌ی توركیا.
ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه ته‌كیدیان له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێستی نیشتیمانی عێراقی بۆ پاراستی سه‌روه‌ری عێراق و گیانی عێراقییه‌كان و ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا كردۆته‌وه هه‌روه‌ها پشگیری خۆیان بۆ هه‌نگاوه‌كانی پێش كێش كردنی سكاڵانامه‌كانیشی دووپاتكردۆته‌وه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختی كردۆته‌وه له‌سه‌ر پێویستی ڕێزگرتنی سه‌روه‌ری عێراق به‌پێی بنه‌ماكانی نیازپاكی هاوسۆی و رێگریكردن له‌هێرشكردنێك بۆ سه‌ر خاكی وڵاتانی هاوسۆ له‌خاكی عێراقه‌وه، كه‌نابێت عێراق ببێته مه‌یدانی جیاكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان له‌نێوان گروپه چه‌كداره‌كانی ناشه‌رعی و سوپای توركیا یان هاورده‌كردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سینووری خۆیان یان هێرشكردن بۆ سه‌ر ماف و سه‌روه‌ری و ئاسایشی گه‌لی عێراق.
له‌كۆتایی دا كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ده‌ست گرتن به‌هه‌ڵوێستی سیاسی و جه‌ماوه‌ری له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ته‌حدایه‌ك وداوای له‌حكومه‌ت كرد كه‌هه‌موو رێكار و هه‌نگاوێكی پێویست بگرێته به‌ر بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی و رێگریكردن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هێرشانه.
بایدن: پیرۆزباییم لە تڕەمپ كرد و لە 20ی كانونی دووەم دەسەڵات دەگوازرێتەوە
هۆڵێكی تری تۆپی سەرمێز لەهەولێر كرایەوە