بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئالینا رۆمانۆڤسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، دووپاتیكردەوە كە ئەمریكا لە هێرشەكەی دهۆك رەتكردەوە و جەختی لە پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ سەروەری و ئاسایشی عێراق كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە : كە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەلئەعرەجی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئۆفیسەكەی خۆی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا ئالینا ڕۆمانۆڤسكی كرد.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : باڵیۆزی ئەمریكا سەرەخۆشی و هاوسۆزی خۆی پێشكەش بە قوربانیانی ئەو بۆردومانانە كرد كە شوێنێكی گەشتیاری لە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆك كردە ئامانج، ئیدانەی ئەمەریكاشی بۆ ئەم هێرشە دەربڕی.
باڵوێزی ئەمریكا جەختی كردەوە : كە كوشتنی خەڵكی مەدەنی قبوڵكراو نییە و جەختیشی لە پاڵپشتی توندی وڵاتەكەی بۆ سەروەری و ئاسایشی عێراق كردەوە.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە : هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا شاهیدی پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بوو، هەروەها تاوتوێكردنی دۆسیەی كەمپی ئەلجەدعە و رێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندیەكانی هاریكاریی نێوان بەغدا و واشنتۆن لە هەموو ئاستەكاندا.