كازمی: ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرگریكردن لە وڵاتەكەمان و رێگریكردن لە هەر هەوڵێك بۆ تێكدانی یەكپارچەیی خاكی عێراق

سیاسی
  • 21-07-2022, 20:21
  • +A -A

    بەغدا –INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، بەردەوامی بەرگریكردن لە عێراق و رێگریكردن لە هەر هەوڵێك بۆ تێكدانی یەكپارچەیی خاكەكەی دووپاتكردەوە.
    لە راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندی سەرۆك وەزیرانی عێراق وفەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان مستەفا كازمی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە سەركردە ئەمنی و كادیرە پێشكەوتووەكانی وەزارەتی بەرگری لەخۆگرتبوو.
    لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا كازمی ستایشی سوپای عێراقی كرد كە لە پێناو نیشتماندا قوربانی داوە و جەختیشی لەوە كردەوە : كە حكومەت، لە سەرەتای پێكهێنانییەوە، كاری كردووە بۆ پاڵپشتیكردنی سوپای عێراق و بنیاتنانی هێزی سەربازی دامەزراوەیەكە كە شایستەی ئەوە دەكات كە ئەركەكانی لە پاراستنی سنوورەكانی عێراق و ژیانی هاوڵاتیان جێبەجێ بكات.
    جەختیشی لە گرنگیی ئەو ڕۆڵە نیشتمانییە كردەوە كە هێزە چەكدارەكانمان دەیگێڕن و وتی : ئەو قوربانییانەی لە ماوەی چەندین ساڵدا لە بەرگریكردن لە خاكی عێراق دایان داوە، بەشدارییان كردووە لە بنیاتنانی ئایدۆلۆژیایەكی نەتەوەیی عێراقی كە سەر بە عێراق بێت و لە هەر ئینتمای تائیفی، نەتەوەیی، یان ناسنامەی لاوەكی بێت.
    فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئاماژەی بە كاركردن لەگەڵ سەركردە سەربازییەكان كرد بۆ نۆژەنكردنەوەی سەرجەم تواناكانی سوپای عێراق، هەروەها ئاڕاستەی كرد كە گرنگی بە بڕگەی مەشق و راهێنان و دابینكردنی پێداویستییەكانی یەكەكان بدات بۆ پێشخستنی ئەم دەزگایە.
    لەبەر رۆشنایی هەلومەرجی ئەو تەحەددیە ئەمنیانەی كە دوێنێ عێراق شاهیدی بوو، كازمی پەیامێكی روونی نارد كە تیایدا رایگەیاند :ئێمە یەكگرتووین و بەردەوامن لە بەرگریكردن لە وڵاتەكەمان و هەروەها ئەركی سوپا بریتییە لە رێگریكردن لە هەر هەوڵێك". بۆ سازشكردن لەسەر یەكپارچەیی خاكەكانی عێراق”.
    فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئاڕاستەی سەركردە ئەمنییەكانی كرد كە لەم قۆناغەدا سەرنج بخەنە سەر هەوڵی هەواڵگری و بەرزكردنەوەی ئاستی مەشق و ڕاهێنانەكان و ئاگاداری و گرنگیدان، بۆ ئەوەی یەكەكانی هێزە چەكدارەكانمان بتوانن ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە ئەنجام بدەن تا توانای تیرۆرستەكان ئیفلیج دەبن و رێگریكردن لە هەر هێرشێك بۆ سەر خاكی عێراق و ژیان و موڵكی هاوڵاتیانمان.