كوەیت پشتیوانی خۆی بۆ عێراق ڕادەگەیەنێت سەبارەت بە بۆردومانەكەی توركیا لە دهۆك

سیاسی
  • 21-07-2022, 20:20
  • +A -A

    بەغدا –INA  
    ئەمڕۆ پێنجشەممە كوەیت پشتیوانی خۆی بۆ سەرجەم كردەوەكانی عێراق لە بارەی بۆردومانەكەی توركیا لە دهۆك ڕاگەیاند.
    بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی كوەیت كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقییەوە (INA) بینراوە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە گوزارشت لە ئیدانەكردن و شەرمەزاركردنی كوەیت دەكات بۆ ئەو هێرشەی كە هاوینەهەوارەكەی پارێزگای دۆهوك لە هەرێمی كوردستانی كۆماری عێراقی برا كردبووە ئامانج، كە لە ئەنجامدا قوربانی هەیە.
    وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە : كە ئەم هێرشە نوێنەرایەتی پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەری عێراقی برا و یاسا نێودەوڵەتییەكان و میساقی نەتەوە یەكگرتووەكان و نەریتەكان و پەیمانە نێودەوڵەتییەكان دەكات، جەختی لەسەر هاوسۆزی كوەیت لەگەڵ عێراقی برا و پشتیوانی لە هەموو ئەو ڕێوشوێنانە كردەوە كە دەیگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەرییەكەی.
    وەزارەتەكە پرسە و سەرەخۆشی كوەیتی لە حكومەت و گەلی كۆماری عێراق و كەسوكاری قوربانیانی كرد و هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست.