بەغداد/ INA
وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە کۆششە نێودەوڵەتیەکان چڕدەکاتەوەو بانگەشەی باڵیۆزی
تورکی دەکات و یاداشتنامەیەکی
توندی ئاڕاستە دەکات.
هەروەها وتەبێژی وەزارەت احمد سەحاف بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وت کە ڕێکارەکانی وەزارەت لەبارەی هێرشەکەی تورکیاوە ئاسایی نابێت و توندترین بەرپەرچدانەوەی دیبلۆماسیمان دەبێت، ڕوونیشی کردەوەکە وەزارەت پەنا دەباتە بەر ئەنجومەنی ئاسایش و بانگکردنی باڵیۆزی تورکیاو چڕکردنەوەی کۆششە دبلۆماسیەکان دژ بەهێرشەکە.