فەرماندەی هێزی ئاسمانی : ئامادەین بۆ گواستنەوەی بریندارانی هێرشە تورکیەکە

سیاسی
  • 21-07-2022, 15:16
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند بۆ گواستنەوەی بریندارانی هێرشە تورکیەکە بۆ ناو بەغداد.
      فەرماندەی هێزی ئاسمانی فەریق ڕوکن شهاب جاهد بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە کازمی فەرمانیدا کەفڕۆکەی هێزی ئاسمانی تایبەت بکرێت بە گواستنەوەی شەهیدانی هێرشەتورکیەکە.
    وتیشی ئێمە چاوەڕوانی ڕاپۆرتە پزیشکیەکانی نەخۆشخانەکانی دهۆکین تاکو بریندارەکانیش بگوازینەوە بۆ شاری بەغداد.
    وتیشی کازمی هەمیشەجەختی لەوەکردووەتەوە کە عێڕاق وڵاتێکی دوژمنکارنیە، ئاماژەشی بەوەکرد کە دەتوانین بەرگری لەخۆمان بکەین و لەئێستادا لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکۆڵنەوەوهێزی ئاسمانیش دەتوانێت کە پارێزگاری لە گەل ونیشتیمان بکات.