بەغداد - INA
ئەڵمانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە، داوای لێكۆڵینەوەیەكی بەپەلەی كرد لە توركیا، بەهۆی تۆپبارانەكەی بۆ سەر ناوچە مەدەنییەكان لە زاخۆی باكوری عێراق.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەڵمانیا ئیدانەی تۆپبارانەكانی توركیا دەكات بۆ شوێنە مەدەنییەكان لە زاخۆی باكوری عێراق، كە ژمارەیەك هاوڵاتی سڤیلی كردە قوریانی.
هەروەك داوایكرد لێكۆڵینەوەیەكی بەپەلە لەگەڵ توركیا بكرێت لەبەرامبەر هێرشەكانی سەر ئاسایش و سەروەریی عێراق.