بەغداد - INA
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە داوای لەهەموو میدیایەكی نیشتمانی كرد پابەندبن بەو ماتەمینەیەی راگەیەنراوە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان بە گەرمترین شێوە سەرەخۆشی ئاراستەی گەلی عێراق و خانەوادەی ئەو قوربانیانە دەكات كە بە تۆپبارانی دڕندانەی توركیا بۆ سەیرانگایەكی گەشتیاری لە پارێزگای دهۆك شەهید بوون، و ئاشكارشیكرد: ئازاری ئەم تراژیدیایە گەورەیە.
داواشیكرد: هەموو میدیا نیشتمانیەكان پابەندبن بەڕاگەیاندنی ماتەمینی كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تەمووزی 2022 ڕاگەیەنراوەوە، كە جەخت لەسەر هەموو شتێك دەكاتەوە كە ڕۆحی نیشتمانی بەهێز دەكات، لەگەڵ دەربڕینی هەستی خەم و هاوخەمی بۆ خێزانە خەمبارەكان و جەختكردنەوە لەسەر پێكەوەیی و هاودەنگیی نیشتمانی نێوان نەوەكانی یەك عێراق.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات