بەغدا – ا ه ع سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران كرد ئامادەی دانیشتنی رۆژی سێ شەممە بن بۆ دەنگدان لەسەر چەند یاسایەكی گرنگ كە ئامادەكراون. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، سەلیم جبوری تەئكیدیكردەوە، ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوام دەبێت لەسەر ئەركەكانی و لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتییەكان كە بە پێی دەستور و یاسا تا كۆتایی خولەكەی بۆی دیاریكراوە. وتیشی چەندین یاسای گرنگ ئامادەكراون بۆ دەنگدان لەسەری، زۆر گرنگیشە ئەو ماوەیەی كە ماوە لە خولی ئێستا بەكاربهێنرێت بۆ پەسەندكردنیان و دوانەخرێن بۆ خولی داهاتوو.