بەدواداچوون - INA
پەرلەمانی عەرەبی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێرشە دڕندانەكەی توركیای بۆ سەر پارێزگای دهۆكی ئیدانەكرد و جەختیشی كردەوە كە ئەمە پێشێلكارییەكی زەقی هەموو پەیماننامە و نۆرمەكانی نێودەوڵەتیە.
پەرلەمانی عەرەبی لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، ئیدانەی هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی توركیای بۆ سەر پارێزگای دهۆك لە كوردستانی عێراق كرد، كە بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی شەهید و دەیان هاوڵاتی دیكەش بریندار بوون.
ئاشكراشیكرد: ئەم هێرشە پێشێلكاریەكی زەقە لە هەموو پەیماننامە و نۆرمەكانی نێودەوڵەتی و پێشێلكاریەكی زەقی سەروەری عێراق و پرەنسیپ و ڕێساكانی دراوسێیەتی باشە.