بەدواداچوون - INA
كۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیدانەی تۆپبارانەكەی توركیای لە پارێزگای دهۆك كرد كە شەهید و برینداری لێكەوتووەو هەروەك جەختی لەگرنگی سەقامگیریی بۆ ئاسایشی عێراق كردەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ناسر كەنعانی لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، ئیدانەی تۆپبارانكردنی شاری زاخۆی عێراقی كرد كە بووە هۆی كوژران و برینداربوونی هاوڵاتیانی ئاسایی، و هەروەك هاوخەمی خۆی بۆ كەسوكاری قوربانیان و حكومەت و خەڵكی عێراق دەربڕی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەقامگیری و ئاسایشی عێراق گرنگە، وتیشی: كۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایشی عێراق بە هی خۆی دەزانێت و پێشكەشكردنی هیچ هاوكارییەك لەم بوارەدا دوودڵی ناكات.