بەغداد -INA
ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایانگەیاند: دەست بەجوڵە دەكەن بۆ پێشكەشكردنی پرۆژە یاسایەك بۆ ڕێكخستنی پەیوەندییەكانی عێراق و توركیا.
پەرلەمانتار محەمەد نوری لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنجومەنی نوێنەران كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: ژمارەیەك لە ئەندامانی كوتلە پەرلەمانییەكان داوای كاردانەوەیان كردووە بەرامبەر پێشێلكارییەكانی توركیا.
ئاشكراشیكرد: داواكارییەكان بریتی بوون لە دەركردنی باڵیۆزی توركیا لە عێراق و كشانەوەی باڵیۆزی عێراق لەو وڵاتە و راگرتنی بازرگانی لەگەڵ توركیا و بایكۆتكردنی كاڵاكانی توركیا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دەست بە جوڵە دەكەن بۆ پێشكەشكردنی پرۆژە یاسایایەك بۆ ڕێكخستنی پەیوەندییەكانی عێراق و توركیا، ووتیشی: زیاتر لە 100 واژۆ كۆكراوەتەوە و پێشكەش بە سەرۆكی پەرلەمان دەكرێت.
بایدن ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان ڕادەگەیەنێت