بەدواداچوون - INA
ئەحمەد ئەبولغەیت سكرتێری گشتی كۆمكاری عەرەبی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێرشەكەی توركیای بۆ سەر ناوچە گەشتیاریەكەی شاری دهۆكی عێراق ئیدانەكرد، كە بەهۆیەوە نۆ كەس گیانیان لەدەستداو ژمارەیەكیش برینداربوون.
وتەبێژی سكرتێری گشتی كۆمكاری عەرەبی جەمال ڕوشدی رایگەیاند: ئەبولغەیت دووپاتیكردەوە كە هێرشی توركیا بۆ سەر سەروەری عێراق پێشێلكردنی ئاشكرای یاسای نێودەوڵەتی و پێشێلكردنی ئاشكرای بنەماكانی دراوسێیەتی باش پێكدێنێت، وتیشی: كۆمكاری عەرەبی پشتگیری عێراق دەكات لە ڕەتكردنەوەی هێرشەكانی توركیا و ئیدانەكردنی هەر پێشێلكارییەك یان پێشێلكردنی سەروەریی هەر وڵاتێكی عەرەبییە.
جەختیشی لەپێویستی ئەنقەرە كردەوە، كە پرەنسیپی دراوسێیەتی باش لەپەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە لەبەرچاوبگرێت و بەهەر پاساوێك بێت خۆی لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەناو خاكی وڵاتانی عەرەبیدا بەدووربگرێت.
بایدن ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان ڕادەگەیەنێت