بەغداد -INA
جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵڵا ئەمڕۆ پێنجشەممە، بۆ تاوتوێكردنی پێشێلكارییە ئەمنییەكان لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكانی پارێزگای دیالە كۆبوەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: شاخەوان عەبدوڵا، لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكانی پارێزگای دیالە كۆبوەوە.
وتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی ئەمنی ئامادەیبوون، گفتووگۆ لەبارەی بارودۆخی پارێزگاكە و پێشێلكارییە ئەمینەیكان كرا.
بایدن ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان ڕادەگەیەنێت