بەغداد - INA
ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەمریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیدانەی هێرشەكەی سەر پارێزگای دهۆكی عێراقی كرد كە بەهۆیەوە هاوڵاتیانی مەدەنی كوژران و برینداربوون.
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا دەست ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كوشتنی هاوڵاتیان قبوڵ ناكرێت و پێویستە هەموو دەوڵەتەكان ڕێز لە پابەندییەكانی خۆیان بگرن بە پێی یاسای نێودەوڵەتی، لەوانە بەپێی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەكان، سەبارەت بە پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی.
راشیگەیاند: سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بۆ كەسوكاری قوربانیان و هاوخەمی خۆمان بۆ بریندارەكان دەردەبڕین و بەردەوام دەبین لە پشتیوانی توندی سەروەری عێراق و ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانیەكەی لەناویشیدا هەرێمی كوردستانی عێراق.