به‌غداـ INA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئیدانه‌ی بۆردومانی توركیا له‌قه‌زای زاخۆ له‌پارێزگای دهۆكی كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA ) كه‌توو راگه‌یاند" شانشینی یه‌كگرتوو هه‌ست به‌دڵگرانیه‌كی زۆر ده‌كات سه‌باره‌ت بهوراپۆرتانهی كه‌باس له‌قوربانیانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن له‌ئه‌نجامی هێرشێك له‌ناوچه‌ی زاخۆ له‌دهۆك له‌رۆژی 20ی تهمووز.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌رتیانیا وتی" گه‌مترین پرسه‌نامه ئاراسته‌ی قوربانیان ده‌كه‌ین و پشتگیری خۆمان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌ئه‌نجامدانی لێكۆلۆینهوهكان راده‌گه‌ینین، هه‌روه‌ها شانشینی یه‌كگرتووه ئیدانه‌ی زیانه‌كانی گیانی ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پشتگیری كردنی سه‌قامگیری عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه.