بەغداد/ INA
ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە خۆپیشاندانێکی فراوان لەبەغدا بەرامبەر باڵیۆزخانەی تورکیا دەستیپێکرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی خۆپیشاندانێکی گەورەو توڕە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرامبەر باڵیۆزخانەی تورکیا لە شاری بەغدا دەستیپێکرد.
وتیشی کە خۆپیشاندەران نیگەرانی وتوڕەیی خۆیان بەرامبەر دوژمنکاری وهێرشەکانی تورکیا دەربڕی کە سڤێلەکانی بەئامانج گرتووە لە زاخۆ، داواشیان کرد کە بەرپرچدانەوەیەکی توند ئاڕاستەی تورکیا بکرێت.
هەروەها وتی کە خۆپیشاندەران داوایان کرد کە باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغداد دابخرێت وسکاڵایەکیش ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکرێت.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات