به‌غداـ INA
ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 8 بڕیاری ده‌ركرد وه‌كو به‌رسڤێك بۆ هێرشی توركیا بۆ سه‌رناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌پارێزگای دهۆك.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه راگه‌یاند" سه‌رۆك وه‌زیران، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان مسته‌فا كازمی ئه‌مڕۆ ئێواره سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی كرد. وتی: له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌توندترین شێوه‌ی ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیای كرد كه‌هاوڵاتیانی سڤیلی بێ گوناح له‌یه‌كێك له‌شوێنه گه‌شتیاره‌كانی پارێزگای دهۆك كردۆته ئامانج و له‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك شه‌هید و بریندارلێكه‌وتوته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختیكردۆته‌وه كه‌توركیا به‌به‌رده‌وامی داواكاریه‌كانی عێراق پاش گوێ خستووه سه‌باره‌ت به‌ڕیزگرتن له سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشی هاوڵاتیانی و ڕێزگرتن له‌بنه‌مایی نیازپاكی هاوسۆیی.
هه‌روه‌ها له‌راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووه كه‌له‌دوایی گفتوگۆكردنی پێشهاته‌كانی ئه‌م رووداوه تاوانباریه چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردووه كه‌پێكهاتووه له:
یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی راسپاردوو بۆ ئاماده‌كردنی مه‌له‌فێكی ته‌واو سه‌باره‌ت به‌هێرش وڕێزنه‌گرتنی به‌رده‌وامه‌كانی توركیا له سه‌روه‌ری عێراق و ئارامی هاوڵاتیانی و پێش كێش كردنی سكاڵانامه‌یه‌كی به‌په‌له سه‌باره‌ت به‌م مژاره بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
دووه‌م: راسپارده‌كردنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ بانگهێشتكردنی باڵیۆزی توركیا له‌عێراق و ئاگاداكردنه‌وه‌ی له‌م ئیدانه.
سێیه‌م: بانگهێشتكردنی نوێنه‌ری عێراق له‌ئه‌نقره به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و راگرتنی رێكاره‌كانی ناردنی بالیۆزێكی نوێ بۆ توركیا.
چواره‌م: راسپارده‌كردنی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ پێش كێش كردنی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی سنووری نێوان عێراق و توركیا و ئه‌نجامدانی هه‌موو كارێكی پێویست له‌پێناو به‌رگریكردن.
پێنچه‌م: چاودێریكردنی ره‌وشی برینداره‌كان و ماڵباتی شه‌هیدان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.
شه‌شه‌م: هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌رێكاره‌كان به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره رووداوانه.
هه‌فته‌م: داوا له‌توركیا بكرێت به‌ره‌سمی داوای لێبوردن بكات و هێزه چه‌كداره‌كانی خۆی له‌هه‌موو خاكی عێراق بكێشته‌وه.
هه‌شته‌م: ئه‌نجوومه‌ن دووباره ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه‌خاكی عێراق ببێته پێگه‌ی هێرش كردن بۆ سه‌ر خاكی هه‌ر وڵاتێك وگۆره‌پانی پاكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، هه‌روه‌ها ره‌تیكرده‌وه كه‌نابێت هیچ رێكخستنێكی تیرۆرستی یان گروپێكی چه‌كداری له‌سه‌ر خاكی عێراق هه‌بێت.