به‌غداـ INA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له‌دوای هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی پارێزگای دهۆك داوای كرد كه‌ڕێز له‌سه‌روه‌ری عێراق و پێگه‌ی هه‌رێمایه‌تی بگیرێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نید برایس له‌لێدوانێك دا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه راگه‌یاند" به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه‌به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه له‌پارێزگای دهۆكی عێراق بۆردومان بووه و قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی" داوا ده‌كه‌ین ڕێز له‌سه‌روه‌ری عێراق و پێگه‌ی هه‌رێمایه‌تی بگیرێت و هه‌ر كارێكی سه‌ربازی له‌عێراق پێویسته ڕێز له‌سه‌روه‌ری وسه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌ی بگیرێت.
بایدن: پیرۆزباییم لە تڕەمپ كرد و لە 20ی كانونی دووەم دەسەڵات دەگوازرێتەوە
هۆڵێكی تری تۆپی سەرمێز لەهەولێر كرایەوە