بەغداد/ INA
فەرماندەی هێزەچەکدارەکان مستەفاکازمی کۆبوونەوەیەکی لەناکاوی سەرۆکایەتی کرد لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی
بۆباسکردنی هێرشەکەی تورکیا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی
کرد بۆ ئاسایشی نیشتیمانی بۆباسکردنی هێرشەکەی تورکیا.
پێشوەختیش کازمی فەرمانیدا
کە دۆسیەیەکی گشتگیر ئامادەبکرێت دەربارەی پێشێلکاریەکانی تورکیا دژبەعێڕاق تاکو پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکرێت.
هەروەها کازمی جەختی لەوەکردەوە کە عێڕاق مافی خۆیەتی بەرپەرچی ئەم هێرشانەی تورکیا بداتەوە.