عامری داوای داخستنی سنووری تورکیا دەکات

سیاسی
  • 20-07-2022, 21:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری داوای داخستنی سنووری تورکیای کرد پاش هێرشەکەی ئەمڕۆ.
    عامری لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە سەرکۆنەی هێرشەکەی تورکیا دەکات کەبووەهۆی کوژرانی کەسی مەدەنی لە قەزای زاخۆ کەلەنێوانیان ئافرەت ومنداڵ هەبوو.
    وتیشی کە ئەم هێرشە زنجیرەیەکە لەو دوژمنکاریەی تورکیا ئەنجامیان دەدات دژبەعێراق، تورکیا دوژمنکاریەکی زۆر دەکات بەتۆپ وبە هێزی پیادە کە کوژرانی هاوڵاتیانی لێدەکەوێتەوە.
    وتیشی بەرامبەر بەم دوژمنکاریە
    تەنها سەرکۆنەکردن بەس نیە بەڵکو پێویستە هەڵوێستێکی نیشتیمانی یەکگرتووهەبێت بۆ پارێزگاریکرن لەعێڕاق، داواشی کر کە سنوورەکانی عێڕاق وتورکیا دابخرێن وکۆمپانیاتورکیەکانیش لەکارکردن لەعێڕاق قەدەغەبکرێن ،ڕوونیشیکردەوە کە هەرکەمتەرخەمیەک لەلایەن
    حکومەتی عێڕاقیەوە بە لاوازی وبەشاری لەهێرشەکەدا هەژماردەکرێت.