هەولێر _INA
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەتوندی ئیدانەی رووداوی ئەمڕۆ دەڤەری زاخۆ دەکات. نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێم لەڕاگەیندراوێکدا کەکۆپیەک بۆ ئاژانسی هەزاڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى تاوانى بۆمببارانكردنى ئه‌مڕۆى سنوورى زاخۆ ده‌كه‌ين كه بووه هۆى گيانله‌ده‌ستدانى ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى و گه‌شتيارى سڤيلى ناوچه جياكانى عيراق و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌يان.
دووباره‌بوونه‌وه‌ى بۆمبباران و به‌رده‌واميى شه‌ڕ و پێكدادانى سوپاى توركيا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه له سنووره‌كان، به ته‌واوى ڕه‌تكراوه و قبووڵنه‌كراوه و ئاسايش و سهقامگيريى هه‌رێمى كوردستان و سنوورى نێوده‌وڵه‌تيى عيراقى شێواندووه، هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆى چۆڵكردنى سه‌تان گوند و دێهاتى ناوچه‌كه.
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوده‌رد و هاوخه‌ميانين، هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين. نه‌خۆشخانه و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو يارمه‌تى و خزمه‌تگوزارييه‌كى پێويست پێشكه‌ش به بريندار و به‌ركه‌وتووان ده‌كه‌ن.
هەروەها لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە سوپاى توركيا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه ده‌بێ شه‌ڕ و پێكدادان ڕابگرن و چيتر نه‌بنه هۆكارى كوشتن و وێرانكارى له ناوچه سنوورييه‌كان و شه‌ڕ و به‌ڵاى خۆيان له يهخهى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه. حكوومه‌تى فيدراڵيى عيراقيش ده‌بێ هه‌موو ڕێكارێكى پێويست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگريكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه و له خاكى عيراقهوه هه‌ڕه‌شه له ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ نه‌كرێت.