کازمی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەکات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست دژی دەسترێژیەکانی تورکیا

سیاسی
  • 20-07-2022, 18:55
  • +A -A

    بەغداد/INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە"مستەفا كازمی" فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەکات وەك وەڵامێك بۆ هێرشەكانی توركیا.
     سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند، "ئەمڕۆ "كازمی " كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەنجام دەدات بۆ گرتنەبەری زنجیرەیەك رێوشوێن بە ئامانجی پاراستنی عێراق لە هێرشەكانی توركیا.
     ھاوکات ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دووپاتی كردەوە كە عێراق مافی تەواوی خۆیەتی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكانی توركیا، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە هەموو رێوشوێنێكی پێویست دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی گەلەكەی.
     "مستەفا کازمی " لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی گەیشتووە، رایگەیاندبوو کە ھێزەکانی تورکیا دیسان پێشێلکارییەکی روون و ئاشکرای سەروەری عێراق و ژیان و ئاسایشی ھاووڵاتیانی عێراقیان ئەنجامدا بە بەئامانجگرتنی ھاوینەھەوارێکی گەشتیاری لە پارێزگای دەھۆک لە هەرێمی کوردستان بە تۆپبارانکردنی ، کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی خەڵکی مەدەنی بێ چەک کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
     بەیاننامەکەی کازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبووو کە "ئەم هێرشە دڕندانەیە دەیسەلمێنێت كە لایەنی توركیا گرنگی بە بەردەوامی داواكارییەكانی عێراق نەداوە بۆ راگرتنی پێشێلكارییە سەربازییەكانی بۆ سەر زمینی عێراقییەكان و گیانی عێراقییەكان. 
    بەیاننامەکە ئەوەشی خستبوویە روو کە لە کاتێکدا عێراق بنەماکانی دراوسێیەتی باش بەرز دەنرخێنێت و پابەندە پێیانەوە و رەتیدەکاتەوە کە کەڵک وەربگیرێت لە زەویەکانی لەلایەن هەر لایەنێکەوە بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانی، ئەویش لە بەرامبەردا رەتیدەکاتەوە پاساوەکانی ئەمنی بەکاربهێنێت بۆ هەڕەشەکردن لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی عێراق وهێرش بکەنە سەر خاکی عێراق کە ڕەتکردنەوەی بنەماکانی دراوسێیەتی باش و ڕێککەوتن و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە.
     بەیاننامەکەی سەرۆک وەزیران جەختیشی لەوە كردبویەوە كە "عێراق مافی تەواوی خۆیەتی وەڵامی ئەم هێرشانە بداتەوە و هەموو رێوشوێنێكی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی گەلەكەی، هەروەها لێكەوتەكانی ئەو پەرەسەندنە بەردەوامە لە ئەستۆی لایەنی دەسترێژیکار دەبێت .