بەغداد/INA
ئەمڕۆ چوارشەممە" مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە کە عێراق مافی تەواوی خۆیەتی وەڵامی هێرشەکانی تورکیا بداتەوە، ئاماژەی بەوەدا کە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی گەلەکەی.
"کازمی " لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ریگەیاندوە ، ئەمڕۆ چوارشەممە ھێزەکانی تورکیا دیسان پێشێلکارییەکی روون و ئاشکرای سەروەری عێراق و ژیان و ئاسایشی ھاووڵاتیانی عێراقیان ئەنجامدا بە بەئامانجگرتنی ھاوینەھەوارێکی گەشتیاری لە پارێزگای دەھۆک لە هەرێمی کوردستان، بە تۆپبارانکردنی کە بووە هۆی شەهیدبون و برینداربوونی خەڵکی مەدەنی بێ چەک کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
بەیاننامەکە ئاماژهی بهوهشكردوە ئەم هێرشە دڕندانەیە دەیسەلمێنێت كە لایەنی توركیا گرنگی بە بەردەوامی داواكارییەكانی عێراق نەداوە بۆ راگرتنی پێشێلكارییە سەربازییەكانی بۆ سەر زەمینی عێراقییەكان و گیانی عێراقییەكان.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو کە لە کاتێکدا عێراق بنەماکانی دراوسێیەتی باش بەرز دەنرخێنێت و پابەندە پێیەوە و بە شێوەیەکی چەقبەستوویی رەتدەکاتەوە بە بەکارهێنانی زەوییەکانی لەلایەن هەر لایەنێکەوە بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانی، ئەویش لە بەرامبەردا رەتیدەکاتەوە پاساوەکانی ئەمنی بەکاربهێنێت بۆ هەڕەشەکردن لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی عێراق و هێرش بکەنە سەر خاکی عێراق کە ڕەتکردنەوەی بنەماکانی دراوسێیەتی باش و ڕێککەوتن و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە.
بەیاننامەکە تاکیدیش دەکاتەوە كە "عێراق مافی تەواوی خۆیەتی وەڵامی ئەم هێرشانە بداتەوە و هەموو رێوشوێنێكی پێویست دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی گەلەكەی، هەروەها هەموو لێكەوتەكانی ئەو پەرەسەندنە بەردەوامە لە ئەستۆی لایەنی دەسترێژیکار دەبێت .