سەید سەدر لەچوار خاڵ بۆ رووبەرووبونەوەی تورکیا دەخاتەبەردەم حکومەت

سیاسی
  • 20-07-2022, 18:30
  • +A -A

    بەغداد / INA 
     سەید "موقتەدا سەدر " لە تویتێکدا رایگەیاند کە تورکیا بێڕێزیی خۆی زیاد کردووە، پێی وایە عێراق تەنیا بە ئیدانەیەکی لاوازی وەزارەتی دەرەوە دەتوانێت وەڵامی بداتەوە، سەید سەدر لە درێژەی تویتەکەیدا کە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) وەری گرتوە تیایدا چوار خاڵ وەک رووبەرووبونەوە بۆ پەلامار و دەستدرێژیەکانی تورکیا دەخاتەروو :- 
    یەکەم: کەمکردنەوەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لەگەڵ تورکیا.  
    دووەم: داخستنی فڕۆکەخانەکان و دەروازە وشکانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا. 
    سێیەم: بۆ تۆماركردنی سكاڵا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە رێگەی كەناڵە فەرمییەكان و بە زووترین كات تا دەستدرێژیکردنە سەر پارێزگاکانی باکوور و ناوچەکە لە ناوەوە و دەرەوە چیتر قبوڵنەکرێت.
    چوارەم: هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی ئەمنی لەگەڵیدا.
    لەدرێژەی تویتەکەی سەید سەدردا ھاتو مەگەر بەڵێن نەدەیت خاکی عێراق بۆردومان نەکەیت تا دوای ئاگادارکردنەوەی حکومەت و داوای یارمەتی ئەگەر هەڕەشە لە نزیک سنوورەکانی هەبێت.