بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە"بەرهەم ساڵح " سەرۆك كۆمار جەختی كردەوە كە بۆردومانەكەی توركیا پێشێلكردنی سەروەری وڵاتە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و دووبارەبوونەوەی قبوڵ ناكرێت.
ساڵح لە تویتێکدا ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کرد، رایگەیاندووە، "ئەو بۆردومانەی تورکیا بۆسەر پارێزگای دەهۆک کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە ڕۆڵەکانمان شەھید و بریندار بوون، ئێمە بەتوندی ئیدانەی دەکەین و پێشێلکردنی سەروەری وڵاتە و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوبارەبوونەوەی بە تەواوی قبوڵ ناکرێت دوای بانگەوازەکانی پێشوو بۆ وەستاندنی ئەو جۆرە کارانە کە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و یاساکانی دراوسێیەتی باشن.
ھاوکات پەیامنێرمان بڵاویکردەوە، ژمارەی قوربانیانی ئەو بۆردومانەی هاوینەهەواری گوندی "بەرخ" ی سەر بە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دەهوک ،گەیشتووەتە ٩ شەھید و ٢٣ بریندار.