حکومەتی عێراق: بۆردومانکردنی هاوینەهەواری گەشتیاران لە دەهۆک پێشێلی ئاشکرایە بە سەروەری عێراق

سیاسی
  • 20-07-2022, 17:36
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی عێراق بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو بۆردومانەی کرد کە هاوینەهەواری گەشتیاری شاری زاخۆی کردە ئامانج.
     لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ھاتوە ئاماژەی بەوەكردووە، "حكومەتی عێراق نوێنەرایەتی پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەری عێراق دەكات، هەروەها هەڕەشەیەكی ئاشكرایە بۆ سەر ئاسایشی خەڵكی مەدەنی، كە ژمارەیەكیان شەهید و برینداری لێکەوتەوە . 
     ھەروەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد" ئەم هێرشە بەئامانجگرتنی ئاسایشی عێراق و سەقامگیری گەلەکەیەتی، و لە کاتێکدا ئێمە دووپاتی دەکەینەوە ئەم ھێرشانە پێشێلی رێککەوتننامە و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکەن، لەوباریەشەوە " مستەفا کازمی " سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاڕی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی داوە بە سەرۆکایەتی "فواد حسێن" وەزیری دەرەوە و ئەندامێتی ژمارەیەک سەرکردەی ئەمنی، بە ئامانجی دۆزینەوەی وردەکاری ورد سەبارەت بەو لایەنەی کە بەشدارە لە بە ئامانجگرتن . 
     ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ھاتوە، عێراق "بەرزترین ئاستی وەڵامدانەوەی دیپلۆماسی دەگیرێتەبەر، سەرەتا لە پەنابردن بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش دەستپێدەکات، هەروەها گرتنەبەری هەموو ئەو رێوشوێنانەی دیکە کە لەو بارەیەوە بڕیاری لەسەر دراوە.