بەغداد/ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە "محەممەد حەلبوسی" سەرۆکی پەرلەمان داوای لە حکوومەت کرد کە ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی بۆردومانەکەی پارێزگای دەھۆك.
حەلبوسی لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتو رایگەیاندووە" کە نابێت عێراق گۆڕەپانێکی کراوە بێت بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکیە ناوچەییەکان و ململانێ دەرەکییەکان، کە عێراقییەکان بێهودە خوێن دەدەن.
لەو روانگەیەشەوە حەلبوسی داوا له حكوومهت دهكات رێوشوێنی پێویست بگرێتهبهر بۆ لێكۆڵینهوه و گرتنهبهری ههموو رێگایهك بۆ پاراستنی وڵات و پاراستنی خهڵکەکەی.
ھاوکات پێشتر شانەی راگەیاندنی ئەمنی شەھید بوونی 8 ھاوڵاتی و برینداربوونی 23 ھاوڵاتی دیکەی لە ئەنجامی بۆردومان بۆسەر ھاوینەھەواری گوندی "بەرخ"ی سەربەر ناحیەی "دەرکار" ی قەزای زاخۆی سەربە پارێزگای دەھۆك راگەیاندبوو .