وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران گەڕانەوەی 647 ئاوارەی بۆ قەزای قائیم لە پارێزگای ئەنبار راگەیاند

  • 24-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند 647 ئاوارە گەڕونەتەوە قەزای قائیم لە پارێزگای ئەنبار. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران رایگەیاند: نزیكەی 522 ئاوارە لە بەغدای پایتەختەوە ( كەمپی تەكیەی كەسنەزان) و 125 ئاوارە لە كەمپەكانی وەزارەت لە پارێزگای ئەنبار گەڕونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە قەزای قائیم.