هه‌ولێر INAـ عوسمان باشقالی
موشیر محه‌مه‌د به‌شیر قائمقامی شاری زاخۆ راگه‌یاند له‌ئه‌نجامی هێرشێكدا بۆ سه‌ر گوندی په‌ره‌خ له‌سنووری قه‌زای زاخۆ 9 گه‌شتیار شه‌هیدكراون و23 ی دیكه‌ش برینداركراون.
قائمقامی زاخۆ له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراق (INA) راگه‌یاند" ئه‌مڕۆ له‌كات ژمێر 2ی پاش نیوه‌رۆ هێرش كرایه سه‌ر گوندی په‌ره‌خ له‌سنووری قه‌زایی زاخۆ و له‌ئه‌نجامدا 9 گه‌شتیاری ناوه‌راست و باشووری عێراق شه‌هیدكراون و 23ی دیكه‌یش برینداره.
هه‌روه‌ها وتی: دام وده‌زگاكانی حكومی له‌زاخۆ ده‌م و لده‌ست گه‌یشتوونه شوێنی رووداوه‌كه و قوربانیه‌كان گواستوته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان و هه‌موو پێداویستیه‌كی پزیشكی بۆیان دابینكراوه.
سه‌باره‌ت جۆری هێرش و ئه‌گه‌ره‌كی قائمقامی زاخۆ وتی: لیژنه‌یه‌كی لیكۆڵینه‌وه پێكهاتووه بۆ دیاركردنی ئه‌گه‌ر و هێرشبه‌ره‌كانی و هیچ لایه‌نێكی دیاریكراو تۆمه‌تباری نه‌كرد به‌ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه.
موشیر ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه ئه‌م ساڵ بۆ جاری سێیه‌مه گوندی په‌ره‌خی نزیك ده كیلۆمه‌تر دوور له‌سنووری توركیا، هێرش ده‌كرێته سه‌ری و له‌هه‌ردوو هێرشی پێشوودا دوو هاوڵاتی خه‌ڵكی ئه‌م گونده برینداربوون و ژماره‌یه‌ك له‌مه‌ڕ وماڵاتی هاوڵاتیانیش كوژرا.
بایدن: پیرۆزباییم لە تڕەمپ كرد و لە 20ی كانونی دووەم دەسەڵات دەگوازرێتەوە
هۆڵێكی تری تۆپی سەرمێز لەهەولێر كرایەوە