بەغداد/INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەرکردنی بڕیاڕیکی مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیرانی عێراقی راگەیاند بۆ ناردنی وەزیری دەرەوە و وەفدێکی ئەمنی بۆ شوێنی بۆردومانەکەی پارێزگای دھۆک و بەسەر کردنەوەی بریندارەکان .
لەوبارەیەوە " لیوا سەعد مەعن" سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاندووە، "فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان وەزیری دەرەوە و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و سكرتێری تایبەتی خۆی و فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری راسپاردون بۆ سەردانی شوێنی بۆردومانەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکەن و ھەروەھا بریندارەکان بەسەر بکەنەوە .