بەغداد - INA
پارێزگاری ئەنبار عەلی فەرحان ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆزینەوەی چەندین بیرە نەوتی نوێ لە نەخیب و سەرسار ڕاگەیاند،و تەئكیدیشی لەسەر دەستپێكردنی هەنگاوە ڕاستەقینەكان لە بوارەكانی فۆسفات بۆ وەبەرهێنان كردەوەو، هەروەك میكانیزمی دابەشكردنی 1000 دەرفەتی كاری لەپارێزگاكە رونكردەوە.
فەرحان، بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: چارەسەركردنی كێشەی بە بیابانبوون لەپارێزگاكە پێویستی بەهەوڵ و پشتیوانی نێودەوڵەتی هەیە لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە، و ئەنبار بەهۆی ناوچە بیابانییە فراوانەكانیەوە جیاوازە لە پارێزگاكانی تر، وتیشی: سكرتاریەتی گشتی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكانی ژینگە و كشتوكاڵ پرۆژە و بیرۆكەی هەیە بۆ چارەسەركردنی بە بیابانبوونی پارێزگاكە و هیواش دەخوازرێت كە حكومەت لە بودجەی داهاتوو لەو بوارەدا پارە تەرخان بكات.
ئاشكراشیكرد: حكومەتی خۆجێی لێكۆڵینەوەی هەیە، بەڵام ئاستی كێشەكە گەورەیە و پێویستی بە هەوڵێكی نێودەوڵەتی و هەرێمی و پارەیەكی زۆر هەیە.
سەبارەت بە سامانە سروشیتیەكانی ئەنبار، فەرحان، رایگەیاند: حكومەتی خۆجێی لە ئەنبار كاری كردووە بۆ دروستكردنی كەش و هەوا بۆ گەڕانی نەوت و بواری ئەمنی بۆ كۆمپانیاكانی پارێزگاكە دابین كردووە، و وتیشی: وەزارەتی نەوت هەنگاو دەنێت بۆ تەواوكردنی گەڕانی نەوت دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكە لەگەڵ كۆمپانیای كۆری.
ئاشكراشیكرد: حكومەتی خۆجێی فایلی گەڕان لەگەڵ وەزارەتی نەوت و كۆمپانیاكانی سعودی و ئەمریكی بە هاوبەشی بەدواداچوون دەكات، و وتیشی: چەندین بیرە نەوتی نوێ لە نەخیب و سەرسار دۆزراونەتەوە.
رونیشیكردەوە: پارێزگاكە بڕێكی زۆر گازی كوالیتی تێدایە، و هیوای خواست سامانە سروشتییەكان لەپارێزگاكە وەبەرهێنانی تێدا بكرێت بۆ باشتركردنی واقیعی ئابووری و واقیعی كارەبا لەڕێگەی وەبەرهێنان لەكێڵگە غازو نەوتیەكاندا.
پارێزگاری ئەنبار رایگەیاند: حكومەتی خۆجێی لە پارێزگاكە دەستیكردووە بە هەنگاونانی راستەقینە بۆ ئاماژەدان بە كێڵگەی فۆسفات بۆ وەبەرهێنان.
هەروەها سەبارەت بە میكانیزمی دابەشكردنی 1000 دەرفەتی كار لە پارێزگاكەدا، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: لیژنەكان لە یەكە ئیدارییەكان و قەزاكان پێكهێنراون بۆ دابەشكردنی نمرەكان بەپێی ڕێژەی دانیشتوانی هەر قەزایەك و بەشێوەی ئەلكترۆنی پێشكەش دەكرێن بۆ ئەوەی نمرەكان بگەنە هەموو ناوچەكانی پارێزگاكە، و وتیشی: میكانیزمی كاربەرنامە بەپێی كۆنترۆڵەكان دەبێت.