بەغداد - INA
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێكردنی بەخشینی ئەمریكای ڕاگەیاند بۆ دەستپێشخەریی پشتگیریكردنی زانكۆكانی باشوور لەبوارەكانی ژینگە و وزەی نوێبوەوەدا.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەخشینی ئەمریكا بۆ ئەو دەستپێشخەرییەی كە پشتگیری زانكۆكانی باشوور دەكات، بۆ ئەوەی سەنتەری توێژینەوەی ژینگەیی چاك بكات و توێژینەوەی وزەی نوێ لە زانكۆكانی بەسرە، زەیقا، میسان و موسەننا، دەستپێبكان بەسەرپەرشتی رێكخراوی دەستەی توێژینەوەو ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی (IREX)، كە لە مەراسیمێكدا ئەمە راگەیەنرا.
ئاشكراشیكرد:مەراسیمی دەسپێكردنەكە بەئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی نەبیل كازم عەبدولساحب و باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق ئیلینا ڕۆمانۆسكی و سەرۆك و نوێنەرانی زانكۆكانی باشوورو ئەندامانی لیژنەی وەزاری راسپیچردراو بۆ چاودێری و بەدواداچوون بەڕێوەچوو.
هەروەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە وەزیری خوێندنی باڵا لە وتارێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: زانكۆكانی عێراق تواناو لێهاتوویان هەیە بۆ بەڕێوەبردن و بەدیهێنانی بەرنامەكانی گەشەپێدانی بەردەوام، هەروەك تەئكیدی لە گرنگیی هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كردەوە لە بوارەكانی پشتگیری ژێرخانی ئابووری و دابینكردنی كەشوهەوای ئەرێنی بەرپرس لە خزمەتكردنی كۆمەڵگە.
هەروەها باڵیۆزی ئەمریكا رایگەیاند: گرنگی ئەم دەستپێشخەرییە جەختكردنەوەیە لەسەر ناوچە ژینگەییەكان و وزەی نوێكردنەوە كە ئامانجی سەرەكی ئامانجە بەردەوامەكانی گەشەسەندنی عێراقە.
هاوكات سەرپەرشتیاری پڕۆژەكانی ڕێكخراوی ئاریكس لوری میسۆن و سەرۆك و نوێنەرانی زانكۆكانی عێراق، ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد: ڕێگاكانی هاوكاری لەم بەرنامانەدا بەتایبەتی لەڕووی تواناسازی و ڕاهێنانی بەرەنگاری و بەرهەمهێنانی چارەسەری بەردەوام و گەشەپێدانی توانا تاقیگەكانە لەبوارەكانی توێژینەوەی زانستی بۆ هێنانەدی ئامانج و ئەركی دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا لەعێراق هاوشێوەی ئەزمونی پێشكەوتووی جیهانی.