ڕافیدەین گوژمێكی نوێ لە پێشینەی خانەنشینان دەست پێدەكات

ناوخۆ
  • 20-07-2022, 15:44
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ چوارشەممە، دەست پێكردنی گوژمێكی نوێی پێشینەی خانەنشینانی راگەیاند.
    نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: گوژمێكی نوێ لە پێشینە خانەنشینان دەستیپێكردووە كە لە 5 ملیۆنەوە دەستپێدەكات بۆ 25 ملیۆن دوای تەواوكردنی هەموو ڕێكارە بەخشینەكان بەپێی مەرج و ڕێنماییەكان.
    ئاشكراشیكرد: داواكاری بۆ پێشینە لەڕێگەی لقەكانی بانكەوەیە كە لەبەغداو پارێزگاكان.
    رونیشیكردەوە: لقەكان هێشتا داواكاری وەردەگرن بۆ بەرزكردنەوەی مامەڵەكان بۆ پێشكەشكردنی پێشینە بە كارمەندان و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان و خانەنشینان.