بەغداد - INA
فەرماندەیی پاسەوانی سنوری ناوچەی شەش ئەمڕو چوارشەممە، دەستگیركردنی هەشت هاوڵاتی سوری ڕاگەیاند كە هەوڵیانداوە سنووری عێراق ببەزێنن.
فەرماندەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەك بەردەوامبوونی هەوڵەكان بۆ پاراستنی سنووری عێراق و سوریا و لەسەر بنەمای هەواڵگری ورد فەوجی 3ی لیوای 17 بە بۆسەیەكی توند چوار كەس لەكاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنی سنووری عێراق و سوریا دەستگیركرد كە رەگەزنامەی سوریایان پێبووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هێزێك لە فەوجی 2ی لیوای 19 لەسەر بنەمای هەواڵگری توانی لە كەمینێكی تونددا چوار هاوڵاتی سوریا دەستگیر بكەن كە هەوڵیانداوە سنوورەكە ببەزێنن.
ئاشكراشیكرد: ئەو كەسانە رادەستی لایەنە تایبەتمەندەكان كراون بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی دژیان.