بەغداد - INA
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێكردنی هەمواركردنەوەی پاڵاوتن و فۆرمی وەرگرتن بۆ دەرچووانی ساڵی 2021 / 2020 ڕاگەیاند.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ناردنی ئەلكترۆنی بۆ ئەو دوو فۆرمە لە نێوان هەردوو كەناڵی (گشتی و كەسوكاری شەهیدان) بەردەوام دەبێت لە ڕێگەی دەروازەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوونی (www.dirasat-gate.org) تا كۆتایی دەوامی فەرمی لە ڕۆژی 2022/ 8 / 21 یەكشەممە.
رونیشیكردەوە: سەبارەت بەخوێندكاری (دواخراو یان كەوتوو) كە خواستی هەمواركردنەوەی پاڵاوتنەكەی هەیە، رێوشوێنی پێشكەشكردن دەستپێدەكات بەچاوپێداخشاندنەوە بەزانكۆی پەسەندكراو بۆ كاراكردنی ژمارەی تاقیكردنەوەكان، وتیشی: كاراكردنی ژمارەی تاقیكردنەوەكان بۆ ئەو خوێندكارانەی كەسوكاری شەهیدانن بە تایبەتی لە ڕێگەی دەزگای شەهیدانەوە دەبێت.