بەغداد - INA
دادگای تاوانەكانی ڕوسافە لە سەرۆكایەتی تێهەڵچونەوەی بەغداد رەسافەی فیدراڵی، ئەمڕۆ چوارشەممە پێنج تاوانباری بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەر بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادا.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای تاوانەكانی ڕوسافە لە سەرۆكایەتی تێهەڵچونەوەی بەغداد رەسافەی فیدراڵی، سزای 5 تۆمەتباری دا بە 10 ساڵ زیندانیكردن بۆ هەریەكێك لەو 5 كەسە.
ئاشكراشیكرد: ئەو پێنج تاوانبارە دانیان بەوەداناوە كە بازرگانی و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر بوون، رونیشیكردەوە: سزاكانیان لەسەر بنەمای بڕگەكانی مادەی 28/یەكەمی یاسای ماددەی هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵیەكان ژمارە 50ی ساڵی 2017 و بە دەلیلی بەشداربوونی ماددەی 47 و 48 و 49ی بۆ دانراوە.